ئاب 03, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • قۆناغی دوەمی دانوستانی نێوان لایەنەکانی کوردی سوریا دەستپێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد لە سوریارایگەیاند، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی سوریابەسەرپەرشتی فەرماندەی هەسەدە و بە چاودێری واشنتن بەسەرکەوتوی گەیشتە ئەنجام، بەم زوانە قۆناغی دوەمی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی سیاسی، سەربازی، کارگێڕی و ئابوری بەڕێوەدەچێت.

 

فەوزی شنجلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد لە لێدوانێکدا رایگەیاند، قۆناغی دوەمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) لە داهاتویەکی نزیکدا دەستپێدەکات و لەم قۆناغەدا لەبارەی رۆڵی هەردو ئەنجومەن لە  دۆسیەی سیاسی، سەربازی، کارگێڕی و ئابوری گفتوگۆ دەکەن.

17ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەردو ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە)  لەسەر روانگەیەکی سیاسی هاوبەش رێککەوتن، بەوەش یەکەم قۆناغی ئاشتەوایی و دروستکردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردیان بە چاودێری فەرماندەیی هەسەدە و نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئەنجام گەیاند.

سەرپەیڤ