مەک گورک:تڕەمپ بەرپرسی جەنایەتە جەنگیەکان دژی کوردانی سووریایە
نوێنەری پێشووی حکومەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژە داعش ، حکومەتی دوناڵد تڕەمپی بە هۆکاری سەرەکی جەنایەتی جەنگی هێزەکانی سەر بە تورکیا دژی کوردانی سووریا زانی و وتی : تڕەمپ پشتی کوردەکانی سووریای لە هەمبەر تورکیا و سەرهەڵداوانی سەر بە ئەوان بەردا.
مەک گورک لە تویئتر دا نووسی تڕەمپ دەڵێت هیچ شتێک ڕووینەداوە و کەس نەکوژراوە .
ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە چوونە دەری لەناکاوی هێزە ئەمریکیەکان لە باکووری سووریا بواری ئەنجام دانی جەنایەتی جەنگی دژی کوردانی سورویا خۆش کرا و دوو لە سێ ناوچە باکووریەکان و ڕۆژهەڵاتی سورویا لە پێشووتر لە ژێر کونتڕۆڵی داعشدا بوو پێشکەشی ئەردۆغان کرا .
نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژە داعش وتی تڕەمپ بە بردنە دەری هێزەکانی لە سنووری سووریا و تورکیا بواری پەلاماری تورکیا بۆسەر کوردەکان و کوژرانی سەدان کەس لە کوردانی سووریا و ئاوارە بوونی نزیکەی دووسەد هەزارکەسیانی خوش کرد .