دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i386164-دوایین_ئاماری_توشبووانی_کۆرۆنا_لە_ناوچە_کوردنشینەکانی_سوریا
هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردانی سووریا باسی لە گیان لەدەستدانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 12:25 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا

هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردانی سووریا باسی لە گیان لەدەستدانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەکات .

جیوان مستەفا، هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردی سووریا بە ئاماژە بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە  ناوچە کوردنشینەکانی سوریا وتی: بە گیان لەدەستدانی ٢ کەسی دیکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی کۆرۆنا، ئاماری گیان لەدەستداوان لەوێ بۆ ٤٢ کەس بەرز بووەوە.

مستەفا لە درێژەشدا ڕایگەیاند: هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زیاترینیان بە ١٦ حاڵەتەوە لە دێرک و کەمترینیان بە یەک حاڵەتەوە لە تربەسپی و ڕمێڵان بووە.