گەڕانەوەی زیاتر له ٤٠٠ ئاواره‌ی سوری بۆ زێد‌و نیشتیمانی خۆیان
لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو زیاتر لە چوارسەد په‌نابه‌ری سووری له لوبنانه‌وه گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
سه‌نته‌ری پێشوازی و دابه‌شکردن و په‌ناگه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا رایگه‌یاند، له ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردودا زیاتر له ٤٠٠ په‌نابه‌ر له لوبنانه‌وه بۆ سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئەم دامەزراوەیە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە،له‌ماوه‌ی ٢٤ کاژێری ڕابردودا ٤١١ په‌نابه‌ری دیکه داگری ١٢٣ ئافرەت و ٢١٠ منداڵ له لوبنانه‌وه بۆ سوریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ھەر لەو بەیاننامەیەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە، ئه‌و په‌نابه‌رانه له ڕێگای ده‌روازه سنورییه‌کانی «یابوسی نوێ» و «تەل کلخ»ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری پێشوازی و دابه‌شکردن و په‌ناگه‌ی په‌نابه‌ران باسی له‌وه‌ش کردووه کە، لە ئێستادا ھەل و مەرجی پێویست لە سووریادا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەرەو شوێنی نیشتەجێ بوونی جارانیان دابین نەکراوە.