ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوای سەردانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی دەکات
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات «مه‌سه‌ده» لە بەیاننامەیەکدا داوای لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا کردووە کە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە راستیی روداوەکان، سەردانی ناوچەکانیان بکات و لە تاوانەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بکۆڵێتەوە.
ڕۆژی هەینی، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات «مه‌سه‌ده» لە بەیاننامەیەکدا داوای لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا کرد، بەمەبەستی دڵنیاب وون لە راستیی روداوەکان، سەردانی ناوچەکانیان بکات و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بکرێت.
لە بەیاننامەکەی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات «مه‌سه‌ده»دا کە ڕۆژی هەینی بڵاو بووەوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە، «مەسەدە» پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا دەکات کە لە١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دا پێشکەشی چل و پێنجەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد.
هەر لە بەیاننامەکەدا بانگهێشتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەڵەتی تایبەت بە سوریا کراوە کە سەردانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات بۆ ساغکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ئەو بانگەشانەی کە ڕاپۆرتەکە تایبەت بە «ھەسەدە» بڵاوی کردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دراوە کە، پێویستە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێکی به په‌له ده‌ربکات و تێیدا تورکیا ناچار بکات لەو ناوچانە بکشێتەوە کە داگیری کردون و هاوکات بڕیاریش بدات بە دامەزراندنی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دادگایی کردنی تاوانبارانی جه‌نگ و لێپرسینه‌وه له ده‌وڵه‌تی تورکیا و چه‌کدارانی داعش و گروپ و میلیشیا چه‌کدارییه‌کانی نزیک لە تورکیا.
هەر لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، له سنوری عه‌فرین و سه‌رێکانی، تاوانی کۆمه‌ڵکوژی و تاوانی جه‌نگییان ئه‌نجام داوە و پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت.