بەشار جەعفەری: دۆسیەی چەک و چۆڵی کیمیایی سووریا دەبێ دابخرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387184-بەشار_جەعفەری_دۆسیەی_چەک_و_چۆڵی_کیمیایی_سووریا_دەبێ_دابخرێت
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وڵاتەکەی پابەندی تەواوی بەڵێنەکانی بووە لە بارەی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی، داوای داخرانی دۆسیەی چەک و چۆڵی کیمیایی سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 11:29 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: دۆسیەی چەک و چۆڵی کیمیایی سووریا دەبێ دابخرێت

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وڵاتەکەی پابەندی تەواوی بەڵێنەکانی بووە لە بارەی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی، داوای داخرانی دۆسیەی چەک و چۆڵی کیمیایی سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «بەشار جەعفەری» لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە سووریا، پێی داگرت: دۆسیەی سووریا لە بارەی چەک و چۆڵی کیمیایی دەبێ بە تەواوی دابخرێت، چونکو ئەم وڵاتە پابەندی تەواوی بەڵێنەکانی بووە لە بارەی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەک و چۆڵب کیمیایی و ھەر ھەموو ڕاپەڕاندوون و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھیچ جۆرە بەرنامە و یان چەک و چۆڵێکی کیمیایی نەبووە.

جەعفەری لە درێژەی وتەکانی دا ئاماژەی کردە بانگەشەی ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە بوونی چەک و چۆڵی کیمیایی لە سووریاداو وتیشی: نوێنەرانی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا بە ئەنقەست لە ھەوڵی چەواشەکردنی ڕاستیەکان و بڵاو کردنەوەی درۆودەلەسەن لە بارەی دۆسیەی کیمیایی سووریاوە.