بەشار ئەسەد: تیرۆر، ھەر شێوازی ئەمریکا بووە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387565-بەشار_ئەسەد_تیرۆر_ھەر_شێوازی_ئەمریکا_بووە_لە_ماوەی_دەیەکانی_ڕابردوودا
سەرۆک کۆماری سووریا وتەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی لە بارەی ئەمەی کە بە نیازی تیرۆر کردنی بووە، بە نیشانەی سیاسەتی پشتبەستوو بە تیرۆر و سڕینەوەی کەسان لە لایەن ئەمریکاوە زانی و لە سەر پێویستیی پێکھاتنی ھاوسەنگییەکی نێونەتەوەیی بۆ بەرپەرچ دانەوەو سزادانی ئەو وڵاتە لە بەر ھەنگاوەکانی ملھوڕانەی پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 08:51 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: تیرۆر، ھەر شێوازی ئەمریکا بووە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا

سەرۆک کۆماری سووریا وتەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی لە بارەی ئەمەی کە بە نیازی تیرۆر کردنی بووە، بە نیشانەی سیاسەتی پشتبەستوو بە تیرۆر و سڕینەوەی کەسان لە لایەن ئەمریکاوە زانی و لە سەر پێویستیی پێکھاتنی ھاوسەنگییەکی نێونەتەوەیی بۆ بەرپەرچ دانەوەو سزادانی ئەو وڵاتە لە بەر ھەنگاوەکانی ملھوڕانەی پێی داگرت.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک وتی: تیرۆر، شێوازی ئەمریکا دێتە ئەژمارو ئەمەش بە درێژایی  دەیەکانی ڕابردوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان ئەنجامی داوە.

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: ھیچ شتێک ئەمریکا لە کردەوەی سەرەڕۆیانەو تیرۆر ناگێڕێتەوە، مەگەر ئەوەی کە ھاوسەنگییەکی نێونەتەوەیی لە ئارادا بێت،بە جۆرێک کە ئەمریکا نەتوانێ خۆی لە شوێنھاتی تاونەکانی ڕاپسکێنێ.

«دۆناڵد ترەمپ» سپتامبەری ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە بەنیازی تیرۆر کردنی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا بووە، بەڵام جیمز مەتیس وەزیری بەرەڤانیی پێشوو پێشی پێ گرتووە.