کوژرانی ١٦ تیرۆریست لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388210-کوژرانی_١٦_تیرۆریست_لە_ئیدلەبی_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی تیاچوونی ١٦ کەس لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی «بەرەی نوسرە»یان کرد لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ئاسمانی لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 10:05 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٦ تیرۆریست لە ئیدلەبی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی تیاچوونی ١٦ کەس لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی «بەرەی نوسرە»یان کرد لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ئاسمانی لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی مەیادین، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە زۆربەی ئەو تیرۆریستە کوژراوانە لە کەسانی ڕیزی یەکەمی تاقمۆکەی تیرۆریستی «تەحریرۆششام» یان ھەمان «بەرەی نوسرە» بوونە کە لە ئەنجامی ھەڵمەتی فڕۆکەیەکی نەناسراو لە ئدلەب دا کوژراون.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای سووریا حەوتەی ڕابردوو مۆڵگەی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە باشووری «ئیدلەب»یان بوردومان کرد.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.