ھەڵوێستی نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388428-ھەڵوێستی_نوێنەری_سووریا_لە_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_دژی_تورکیا
نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ھەنگاوەکانی ئاڵۆزی چێکەری تورکیا لە ناوچەکە وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 17:03 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی تورکیا

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ھەنگاوەکانی ئاڵۆزی چێکەری تورکیا لە ناوچەکە وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتیھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، «بەشار جەعفەری»  نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانەکەی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت کە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دەستوەردانی سەربازیی خۆی پەرە پێ داوە کە دیارە ئەمەش ھەڕەشەیە دژ بە ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی.

«بەشار جەعفەری» وتیشی: گەلێک جار داوامان لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کردووە کە دەوڵەتی ئەردوغان لە بەر پێشێل کردنی بەڵێنەکانی و ڕەچاو نەکردنی مافی نێونەتەوەیی، جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت بخاتە بەر لێپێچینەوە.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار بەرامبەر بە کرداری دەستوەردەرانەی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی دا ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.