نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا: په‌که‌که رێکخراوێکی تیرۆریستییه و پێویسته سووریا جێ بهێڵێت
«جەیمس جێفری» نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ئەم لایەنەس وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد‌و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ لە خاکی سووریا بڕواتە دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی دەرەوە، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، رێکخراوێکی تیرۆریستییه، پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە وەھا گروپێک نابێ لە سووریادا بمێنێتەوەو دەبێ ھەرچی خێراتر خاکی ئەم وڵاتە بەجێ بھێڵێت.
«جەیمس جێفری» له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی «سووریا دایرێکت» جەختی لەوەش کردەوە کە: بوونی په‌که‌که له سووریا یه‌کێکه له کێشه‌کان، په‌که‌که رێکخراوێکی تیرۆریستییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ببینین که چه‌کدارانی رێکخراوه‌که سووریا بە جێ ده‌هێڵن.
ئەم نوێنەرەی ئەمریکا لە سووریا ڕاشیگەیاندووە: بوونی په‌که‌که هۆکارێکی سه‌ره‌کیی گرژییه‌کانی سووریایه له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر سنوورەکان و ھەر بۆیە ده‌مانه‌وێت ئه‌و گرژیانه که‌م بکه‌ینه‌وه، چوونکه هه‌ماهه‌نگییه‌کی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه".
«جێفری» دووپاتیشی له‌وه کردەوە که له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتنێکیان له باره‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام تورکیاش نیگه‌رانییەکی قوڵی هه‌یه له بارەیهێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده) و په‌که‌که.