تشرینی دووه‌م 05, 2020 01:39 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی ئەمریکی دە شارومەندی سووریی ڕفاند

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە یارمەتیی چەکدارانی سەربە خۆیان دە کەسی سڤیلی سوورییان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە یارمەتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» وێڕای پەلاماردانی ناوچەی «ئەلسوبحە» لە ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور»، حەوت کەسی سڤیلی سوورییان ڕفاندو بەرەو شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا چەند دەستەلە چەکدارانی کوردی سەربە ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر چەند ماڵێکی سووری و سێ لاوی سووریی خەڵکی ناوچەی «تەل تەمەر»یان لە باکووری ئەوشارە ڕفاند.

دانیشتووانی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووزیا گەلێک جار بۆ ئیدانەکردنی بوونی نایاسایی ئەمریکاو میلیشیاکانی سەربەم وڵاتە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان. جەماوەری سووریا خوازیاری گەڕانەوەی سوپای وڵاتەکەیان بۆ ئەم ناوچەیەو کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکین.

سەرپەیڤ