داکۆکیی سەرۆک کۆماری سووریا لە بەرھەمھێنانی نێوخۆیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388784-داکۆکیی_سەرۆک_کۆماری_سووریا_لە_بەرھەمھێنانی_نێوخۆیی
سەرۆک کۆماری سووریا لە سەر ھێزمەند بوون و داکۆکی لە بەرھەمی پیشەسازییە نێوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە ھەل و مەرجی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکادا پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2020 07:01 Asia/Tehran
  • داکۆکیی سەرۆک کۆماری سووریا لە بەرھەمھێنانی نێوخۆیی

سەرۆک کۆماری سووریا لە سەر ھێزمەند بوون و داکۆکی لە بەرھەمی پیشەسازییە نێوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە ھەل و مەرجی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکادا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە کاتی بەسەر کردنەوەی پیشانگای بەرھەمە نێوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە دیمەشق، وێڕای ستایش کردنی بەرھەمھێنەرە سوورییەکان وتی: ئەو بەرھەمانەی نێو خۆیی لە دۆخی سەخت و نالەباری بایکۆت دا خریکە بەرھەم دێت.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: بەشدارانی پیشانگاکە  کەسانێکن کە لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆریستان ، بە خواست و ئەزمونی خۆیان گەڕانەوە بۆ چالاکییەکانیان ھەتا لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە ببن بە سەرمەشقی خۆڕاگری.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، سووریا بە ھەموو جۆرە بایکۆتێک کردووەتە ئامانج.