ئەسەد: وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاندووە: ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری» لە دیمەشق وتی: بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاوارەکان بۆ ئامانجی سیاسی بەکار دێنن.
«بەشار ئەسەد» بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ترساندن و تەماح وەبەرنان ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەگرن، وتی: دەوڵەتی سووریا بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەکانی سوورس ھەوڵ دەدت، بەڵام لەمپەر زۆر لەم بوارەدا لە سەر ڕێگادایە.
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەشی ھەرەزۆری ئەو سوورییانەی لە ھەندەران دژین ھۆگری گەڕانەوە بۆ میشتیمانی خۆیانن، بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاوارەکانی سووریایان وەرگرتووە و ھەروەھا ئێران و ڕووسیاش کە بۆ کەم کردنەوەی شەڕو گەمارۆکانی سەر سووریا ھەوڵیان داوەو یارمەتیی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا»یان داوە ڕێز و ستایشی دەربڕی.