دەوڵەتی روسیا کۆمەڵێک منداڵی بە ڕەگەز ڕووسیی داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی
دەوڵەتی روسیا له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه، ٣٠ منداڵی وڵاته‌که‌ی که له زیندان و کامپه‌کانی سوریادا بوون دەباتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ئانا کۆزێنتسۆڤا» کۆمیسیاری سه‌رۆک کۆماری ڕوسیای فیدراڵ بۆ مافه‌کانی منداڵان، به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک سه‌ردانی سوریای کرد و له‌گه‌ڵ «ئه‌سما ئه‌سه‌د» ھاوسەری سەرۆک کۆماری سوریا و «فه‌یسه‌ڵ میقداد» جێگری یه‌که‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە کۆبوه‌وه و سه‌ردانی منداڵه‌کانیان کرد.
منداڵه‌کانی روسیا ته‌مه‌نیان نێوان ٢ بۆ ١٦ ساڵه و دوای پشکنین و ڕێکاری ته‌ندروستیی پێویست له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی «تچکالۆڤسکی» مۆسکۆی پایته‌خت گه‌ڕێندرانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنیان له‌لایه‌ن خزم و که‌س و کاره‌کانیانه‌وه.
له هاوینی ٢٠١٧ه‌وه، روسیا هه‌وڵه‌کانی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان که دایک و باوکیان چه‌کداری داعش بوون له عێراق و سوریا ده‌ستپێکردو تا ئێستاش ٢٢٤ منداڵیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که ١٢٢یان له عێراق و ١٠٢ منداڵیشیان له سوریا بوونە.