کشانەوەی ژمارێک لە لەشکەریانی ئەمریکی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389204-کشانەوەی_ژمارێک_لە_لەشکەریانی_ئەمریکی_لە_باکووری_رۆژھەڵاتی_سوریا
ئەرتەشی ئەمریکا ژمارێک لە لەشکەریان و ئامێرە سەربازیەکانی خۆی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کشاندەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 16:38 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ژمارێک لە لەشکەریانی ئەمریکی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا

ئەرتەشی ئەمریکا ژمارێک لە لەشکەریان و ئامێرە سەربازیەکانی خۆی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کشاندەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەمەی ھەواڵدەریی ئیسنا ، ئەمریکا نزیکەی 50 سەرباز و ژمارێک ئۆتومبێلی سەربازیی خۆی لە بنکەیەکی دەوربەری شاری مالکیەی باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگەی حەسەکەی سوریا ، لە رێگەی تێپەڕگەی وەلید بۆ ھەرێمی کوردستان راگواست . 

کشانەوەی ئەم ھێزانە لە سوریا لە بارودۆخێکدایە کە ناڕەزایەتی جەماوەریی بە ئامادەبوونی داگیرکەران لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا لە چەند حەوتەی رابردوودا زیادی کردووە . 

لە لایەکی دیکەوە ، سەرچاوە خۆجێیەکان لە دەوربەری پارێزگەی دەیرزوور ی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا  رایانگەیاند ، سەعید ئەحمەد یاسین لە ئەندامانی ھەسەدە بە تەقەی کەسانی نەناسراو کوژراوە .