تۆپخانەکانی تورکیا گوندهکانی عەین عیسایان تۆپبارانکرد
تشرینی دووهم 16, 2020 07:34 Asia/Tehran
ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا پێنج گوندی سەربە ناحیەی عەین عیسا-یان بەدوریی 35کم لە شاری گرێ سپی بە سەختی بۆردومان کرد.
ردوان قامیشلۆ، لە کوردانی سوریا بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، ماوەی نیو کاتژمێرە توپخانەکانی سوپای تورکیا گوندهکانی ناحیەی عەین عیسا-یان بە سەختی تۆپباران دەکەن.
وتیشی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی سلوم و هۆشان لە رۆژئاوای عەین عیسا و گوندی خالدیە و ئیستراحە سەقەر و کورحەسەن-یان لە نزیک رێگای نێودەوڵەتی M4 بە سەختی تۆپباران کردوه.
بەوتەی ردوان، تۆپبارانەکە بەردەوامە و رۆژانە گوندهکانی تۆپخانهکانی تورکیا عەین عیسا دەکەنە ئامانج، وتیشی که سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپهیمانهکانی دەیانەوێت خەڵکی ئەو گوندانە ناوچهکانیان چوڵ بکەن بۆ ئەوەی دەست ماڵ و موڵکیاندا بگرن.