بەردەوامیی تاڵان کرانی نەوتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە
لەشکریانی ئەمریکی لە درێژەی بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا، ١٢٠ گەڵابەی ھەڵگری نەوتیان لەم وڵاتە بردە دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ٧٠ گەڵابەی ھەڵگری نەوتی قاچاخی سووریایان لە ڕێگای سنووری «حەمزە بەگ»ی سنووری سووریاو عێراقەوە بردە دەرەوە.
ئەم سەرچاونە وتیشیان: کاروانێکی دیکەی ئەمریکی داگری ٥٠ تانکەری نەوتھەڵگر لە شارۆچکەی «ڕەمیلان»ی پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە براوەتە دەرەوەو لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ەوە ئاودیوی عێراق کراوە.
لەشکریانی ئەمریکی بە ھاوکاریی ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە» بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئامادەن و خەریکی بەتاڵان بردنی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەن بە تایبەت سەرچاوە نەوتییەکان.
دەوڵەتی سوریا پێی داگرتووە کە ئەم مۆڵ درانەی ھێزە داگیرکەرەکان کۆتایی پێ دێنێ.