بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە گەڵ پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 18, 2020 10:05 Asia/Tehran
بەرگری ئاسمانیی ئەرتەش سوریا سەرلەبەیانی چوارشەممە بەرەنگاری پەلاماری موشەکیی رژێمی زایونی بۆسەر دمشقی پێتەختی سوریا بووەوە .
ھەواڵدەریی فەرمی سوریا رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە ، چەندین موشەکی لەسەر دمشق تێکشکاند .
بە پێی راگەیاندنی سانا ، ئەم موشەکانە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسراییلەوە ھاویژراون .
فڕۆکە ئیسراییلیەکان ئەم پەلامارەیان لە ناوچەی جەولانی داگیرکراوەوە ئەنجامدا .
لەم پەلامارەدا سێ سەربازی سوریا کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو .