بەشار ئەسەد: کۆڵۆنیالیستەکان بە نیازی گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ سەردەمی سەزپەرشتیارییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389361-بەشار_ئەسەد_کۆڵۆنیالیستەکان_بە_نیازی_گەڕاندنەوەی_ناوچەکە_بۆ_سەردەمی_سەزپەرشتیارییە
سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: کۆڵۆنیالیستەکان بە نیازی گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ سەردەمی سەزپەرشتیارییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 11:27 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: کۆڵۆنیالیستەکان بە نیازی گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ سەردەمی سەزپەرشتیارییە

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: کۆڵۆنیالیستەکان بە نیازی گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ سەردەمی سەزپەرشتیارییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی لوبنانیی مەیادین، «بەشارئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ «میشێل عەون»ی ھاوتای لوبنانیی خۆی بە بۆنەی حەفتاوحەوتەمین جێژنی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئامانج لەو ھەموو ھەوڵە چەپەڵەی کۆڵۆنیالیستەکان لە مەڕ دەستوەران لە کاروباری لوبنان و سووریا، گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ سەردەمی سەرپەرشتیارییە.

«بەشار ئەسەد» ھیوداریی دەربڕی کە وڵاتی لوبنان ببێتە خاوەنی سەقام و ئاسایشت و ڕێگای خۆی بەرەو گەشەو پێشکەوتن بەردەوام کات.

لوبنان لە ٢٢ی نوامبەری ١٩٤٣ دوای ٢٣ ساڵی سەرپەرشتی کرانی لە لایەن فەرنساوە ڕزگار کراو ئەم ڕۆژەش وەک جێژنی سەربەخۆیی لوبنان ناودێری کراوە.