ڕفێندرانی چەندین لاوی سووری لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389666-ڕفێندرانی_چەندین_لاوی_سووری_لە_لایەن_ھێزەکانی_سووریای_دیموکراتەوە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی کۆمەڵێکی تر لە لاوانی سووریایان کرد لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لە پارێزگای «ڕەققە»ی باکووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 03:40 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی چەندین لاوی سووری لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی کۆمەڵێکی تر لە لاوانی سووریایان کرد لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لە پارێزگای «ڕەققە»ی باکووری ئەم وڵاتە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا، ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە ڕایگەیاند: ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» کە ھاوپەیمانی ئەمریکایە، وێڕای ھەڵکوتانە سەر گەڕەکی «ئەلسانی» لە شاری «تەبەقە»ی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «ڕەققە»، کۆمەڵێگ لە لاتوانی سووریی ڕفاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەو بازگانەی کە لە ناکاو دایاندەمەزرێنن، بە شێوەیەکی گەڵاڵەکراو دەست دەکەن بە ڕفاندنی لاوانی سووری.

چەکدارانی سەر بە ئەمریکاو تورکیا بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مۆڵ دراون و جیا لە پەلاماردانی خەڵکی ئەم ناوچارنە خەریکیتاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریاشن.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆتایی بەو ئامادە بوونەی داگیرکەران دێنێت.