بەهۆی تەقینەوەی مین لە عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی دو کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389718-بەهۆی_تەقینەوەی_مین_لە_عەین_عیسا_سەر_بە_قەزای_گرێ_سپی_دو_کەس_گیانیان_لەدەستدا
بەھۆی تەقینەوەی مینێک لە گوندەکانی ناحیەی عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی لە سنوری پارێزگای رەققە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا ودوانیتریش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 03:36 Asia/Tehran
  •  بەهۆی تەقینەوەی مین لە عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی دو کەس گیانیان لەدەستدا

بەھۆی تەقینەوەی مینێک لە گوندەکانی ناحیەی عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی لە سنوری پارێزگای رەققە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا ودوانیتریش برینداربوون.

میدیاکانی کوردانی سوریا بڵاویانکردەوە،  دوێنێ لە نزیک گوندی ئەبوو سەرای سەر بە ناحیەی عەین عیسا لە کاتی یاریکردن مینێک تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.

دوێنێش لەراگەیەندراویکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاند، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە چوار قوڵەوە ھێرشیانکردوەتەسەر گوندی مالکیە و شەرڤانان شکستیان بە ھێرشەکەیان ھێناوە، دوای ئەوەی سەنتەری ناحیەی عەین عیسا و دەوروبەرى و رێگای M4 بەسەختی تۆپبارانکران.

ئەوەش هاتوە، دوای تێکشکاندنی ھێرشی سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان 18 چەکدار کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسی گروپە چەکدارەکان بوو و لەو ھێرشەدا چوار کەس لە ھێزەکانی ھەسەدەش برینداربوون.