جێگۆڕکێ بە 25 ترۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سوریاوە بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389736-جێگۆڕکێ_بە_25_ترۆمبێلی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_باکووری_سوریاوە_بۆ_عێراق
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا باسی جێگۆڕکی بە دەیان ترۆمبێل و کەلوپەلی سەربازیی جێگیر لە بنکەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکەن بۆ نێو خاکی عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • جێگۆڕکێ بە 25 ترۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سوریاوە بۆ عێراق

سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا باسی جێگۆڕکی بە دەیان ترۆمبێل و کەلوپەلی سەربازیی جێگیر لە بنکەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکەن بۆ نێو خاکی عێراق .

بە گوێرەی راپۆرتی ھەواڵدەریی سوریی سانا ، لەشکەریانی داگیرکەری ئەمریکی رۆژی ھەینی 25 ترۆمبێلی سەربازی ، لۆری و تەنکەری سووتەمەنی جێگیر لە دەوربەری پارێزگەی حەسەکەیان لە تپێەڕگەی وەلیدەوە بۆ نێو خاکی عێراق گواستەوە . 

لەشکەریانی ئەمریکی لە ماوەی چەند حەوتەی رابردوودا دەیان کاروانی لەشکەرییان لە بنکە نایاساییەکانی خۆیانەوە لە گردوپەڕی حەسەکەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لە عێراق گواستەوە.