ڕفێندرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی سووری لە شاری «حەسەکەی» سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389832-ڕفێندرانی_کۆمەڵێک_لە_خەڵکی_سڤیلی_سووری_لە_شاری_حەسەکەی_سووریا
چەکدارانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی ھاوپەیمانی داگیرکەرانی ئەمریکی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلین لە بەر دەروازەی باشووریی «حەسەکە» ڕفاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2020 18:53 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی سووری لە شاری «حەسەکەی» سووریا

چەکدارانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی ھاوپەیمانی داگیرکەرانی ئەمریکی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلین لە بەر دەروازەی باشووریی «حەسەکە» ڕفاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سووریا، چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی دووشەممە بە دانانی بازگە لە بەر دەروازەی باشووریی «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لەوانە چەند ئافرەتیان ڕفاندو بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایانگواستن.

چەکداران ھەروەھا ھەڵیانکوتایە سەر لاوێکی سووریش لە گەڕەکی «عەزیرزیە» لە بەر دەروازەی باشووریی حەسەکە و برینداریان کرد.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، چەکدارانی نەناسراو ئەندامێکی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان لە بەشی چوارەمی ئوردوگای «ئەلھەول» لە ڕۆژھەڵاتی حەسەکە دایەبەر پەلامارو کوشتیان.

جێگای ئاماژەیە ناوچەی جزیرە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەموو ڕۆژێک لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی دا خۆپیشاندانی خەڵک دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە پارێزگاکانی حەسەکەو دێرۆزوور بە خۆیەوە دەبینێت.