باڵوێزی تازەی سەنعا لە دیمەشق پۆستی تازەی خۆی بە ئەستۆ گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389914-باڵوێزی_تازەی_سەنعا_لە_دیمەشق_پۆستی_تازەی_خۆی_بە_ئەستۆ_گرت
«عەبدوڵڵا عەلی سەبری» باڵوێزی تازەی سەنعا لە سووریا بە ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی یەمەن لە دیمەشق ئەرکەکانی خۆی لە باڵوێزی پێشوو وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • باڵوێزی تازەی سەنعا لە دیمەشق پۆستی تازەی خۆی بە ئەستۆ گرت

«عەبدوڵڵا عەلی سەبری» باڵوێزی تازەی سەنعا لە سووریا بە ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی یەمەن لە دیمەشق ئەرکەکانی خۆی لە باڵوێزی پێشوو وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلمەسیرە، «عەبدوڵڵا عەلی سەبری» باڵوێزی تازەی یەمەن لە سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دیاریکرانی وەک باڵوێز لە سووریا ھەوڵێکی زیاتری دەوێت لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ھاوپشتیی نێوان دوو وڵاتی یەمەن و سووریا لە بەر ئەو ھێرشە دڕندانەیەی کە لە ئێستادا دەکرێتە سەر ھەردووک وڵات.

«عەلی سەبڕی» وتی: ھەوڵ دەدات دەنگی چەوساوەیی گەلی یەمەن لە ماوەی ساڵانی شەڕو گەمارۆدا بە گوێی خەڵکی سووریا بگەیەنێت و مسۆگەراتی پێویست بۆ یەمەنییەکانی سەقامگرتووی سووریا ئامادە بکات.

«سەبری» ستایشی چالاکییەکانی «نائیف قانیس» باڵوێزی پێشووی سەنعا لە سووریای کرد سەرباری ئەو ھەموو دژوارییانەی کە لە ماوەی شەش ساڵ شەڕو گەمارۆی دژی یەمەن بەرەوڕووی ببووەوە.