کانونی یه‌که‌م 04, 2020 02:06 Asia/Tehran
  • عوممان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی لەگەڵ سووریا پێی داگرت

وەزیری کاروباری دەرەوەی عوممان لەگەڵ ھاوتای سووریی خۆی لە بارەی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان وتووێژیان کردو پێیان داگرت لە سەر ھاوکاریی نێوان دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «فەیسەڵ میقداد» ڕۆژی پێنج شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە لایەن «بەدر بن حەممەد بوسەعیدی» وەزیری دەرەوەی عوممان پێوەکرا.

«بوسەعیدی» لەم پەیوەندییەدا، دیاری کرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری تازەی دەرەوەی سووریا پیرۆز کردو بۆ ناوبراو لەو پۆستە نوێیەی دا ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاری، پەیوەندیی ھاوبەشی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی چاک بوونەوەی ڕەوشتی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر بەردەوام کرانی ھەوڵی ھاوبەش بۆ زاڵ بوون بە سەر گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەریی تەنگژەکانی ئێستا پێیان داگرت.

 

سەرپەیڤ