چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقەوە بۆ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389981-چوونی_کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراقەوە_بۆ_سووریا
کاروانێکی داگری کەرەستەو تفاقی سەربازی و لۆجیستیکیی سەربە لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە چووە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2020 12:19 Asia/Tehran
  • چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقەوە بۆ سووریا

کاروانێکی داگری کەرەستەو تفاقی سەربازی و لۆجیستیکیی سەربە لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقەوە چووە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی شەفەق نیوز، ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی ھەینی ڕایگەیاند: کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی داگری ٤٠ گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەو تفاق، ئامێری سەربازی و تانکەری سوتەمەنی لە ڕێگای بوارگەی سنووریی «ئەلوەلید»ی عێراق بەرەو مۆڵگە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە گردوپەڕی حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا وەڕێ کەوتوون.

ھێزەداگیرکەرەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە قەواخی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەگژ تیرۆریستانی داعش دا دەچنەوە، کەچی لە ڕاستی دا بە ھاوکاریی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» خەریکی گواستنەوەو فرۆشتنی نەوتی سووریان و لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھەزاران گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی و لۆجیستیکی ڕەوانەی ناوچە خاوەن نەوتەکانی سووریا کراوە.