کانونی یه‌که‌م 07, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • جێمز جێفری: ئامانجی ئەمریکا و تورکیا پێش گرتن بە زاڵبونی دمشق بەسەر خاکی وڵاتەکەیەتی

نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دانی بەوەدانا کە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لەو ولاتە تەنیا بە شەڕ لەدژ داعش بەرتەسک نابێتەوە بەڵکوو بەئامانجی پێش گرتن بە دەسەڵاتی تۆکمەی حکومەتی سوریا بەسەر خاکی ئەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ.

جێمز جێفری، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە وتارێکدا کە رۆژنامەی تایمزی ڕژیمی زایۆنی بڵاوی کردەوە، دانی نا بە لاوازیی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سوریا و لەناوبردنی بەتەواوەتی داعش و چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەو وڵاتە.

نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، گوتیشی: کارێک کە ئێمە لە سوریا کردمان ڕاگرتنی پێشڕەویی مەیدانیی هێزەکانی بەشار ئەسەد بوو.

جێفری هەروەها گوتی: هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەنیا لەگەڵ داعشدا شەڕناکەن بەڵکوو پێش بەوە دەگرن کە هێزە حکومەتیەکانی سوریا کۆنترۆڵی خاکی ئەو وڵاتە بگرنە دەست. هێزەکانی تورکیاش هەمان کار لە باکوری سوریا دەکەن ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلیش لەئاسمانی سوریا ئامادەبوونی هەیە.

ئەو دانپێدانانەی نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە بەرلەوە ناوبراو تۆمەتبارکرابوو بە داکۆکی کردن لە هەوڵەکانی تورکیا لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا

سەرپەیڤ