بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باشووری سووریا
کانونی یهکهم 08, 2020 06:18 Asia/Tehran
تەلەفزیۆنی سووریا باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەکی کردووە لە نزیکی شاری «قەنەیتەرە»ی باشووری سووریا.
بەد پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تەلەفزیۆنی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وتیشی: ئەو زرمانەی کە لە لای باشووری «قەنەیتەرە»وە بیستراوەن لە بەر ئەو تەقینەوانە بوونە کە لەنێو سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا ڕوویان داوە.
ھێشتا لە بارەی ئەم ڕووداوانە وردیاتێکی زیاتر ئاشکرا نەکراوەو ھۆکارەکانیشی ڕوون نین.
سەرپەیڤ