داسەپاندنی بایکۆتی تازە بە سەر سووریا لە لایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390191-داسەپاندنی_بایکۆتی_تازە_بە_سەر_سووریا_لە_لایەن_ئەمریکاوە
نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بە نیازە حەوتەی داھاتوو بایکۆتی تازە بە سەر دیمەشق دا بسەپێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 03:48 Asia/Tehran
  • داسەپاندنی بایکۆتی تازە بە سەر سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بە نیازە حەوتەی داھاتوو بایکۆتی تازە بە سەر دیمەشق دا بسەپێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جەیمز جیفری» نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، جارێکی تر لە درێژەی بانگەشە بێ ناوەڕکەکانی، دەوڵەتی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریای بە تێوەگلان بە خۆی وتەنی «کردەوە ی بێ بەزەییانە» تۆمەتبار کردو بانگەشەی کرد کە ھەتا کاتێک کە توندوتیژی لە سووریادا کۆتایی پێ نەیەت، ئەم وڵاتە سەقام ناگرێت.

داسەپاندنی بایکۆتی شیمانەیی تازە دژی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە لە کاتێکدایە کە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا یاسای بایکۆتکارنەی «قەیسەر»ی دژی سووریاو بە مەبەستی گۆشەگیرکردنی دراڤی و ئابووری و سیاسیی دەوڵەتی «بەشار ئەسەد» پەسەند کرد.