کانونی یه‌که‌م 15, 2020 06:37 Asia/Tehran
  • سووریا: کرداری تورکیا لەمەڕ بڕینی ئاو لە سەر شارومەندانی «حەسەکە» تاوانێکی جەنگی دێتە ئەژمار

وەزارەتی دەرەوە ی سووریا ڕۆژی سێ شەممە ھەنگاوەکانی تورکیا دژی گەل و دەستەڵاتی سووریای لەوانە بڕینی دووبارەی ئاوی لە سەر زیاتر لە ملوێنێک کەس لە خەڵکی پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت، بڕینی ئاو لە سەر زیاتر لە ملوێنێک کەس لە خەڵکی حەسەکەو ناوچەکانی گردوپەڕی ئەم شوێنەی لە لایەن تورکیاوە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێساو جاڕنامە نێونەتەوەییەکان زانی و داوای کاردانەوە پیشاندانی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشتی کرد لەم پەیوەندییەدا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم نامانەئت بە دەربڕینی ئەمەی کە تورکیا ھەتا ئێستا ١٧ جار وەھا کارێکی کردووە، ئەم ھەنگاوەی لە ئاراستەی ھەوڵی ئاشکرای ئانکارا بۆ جەردەیی کردن لە دەوڵەتی سووریاو گوشارخستنەسەر دیمەشق زانی.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی تورکیا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشت کردووە کە بە خۆ تێگەیاندنی خێرای لەم ڕووداوە ، ئانکارا ئەرکمەند بکات بە ڕەچاو کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان.

سەرپەیڤ