پەلاماری تیرۆرستانی سەر بە تورکیا بۆسەر حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390842-پەلاماری_تیرۆرستانی_سەر_بە_تورکیا_بۆسەر_حەسەکە
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆ جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر حەسەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2020 16:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆرستانی سەر بە تورکیا بۆسەر حەسەکە

تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆ جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر حەسەکە .

بەپێی راپۆرتی تەلەفزیۆنی سوریا ، تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ئەمڕۆ شەممە گوندەکانی دادا عەبداڵ و ئومو حەرمەل و ھەروەھا دەوروبەری ئاوایی ئەبوو راسین لە رۆژھەڵاتی سەرێکانی لە حەسەکەیان دایە بەر پەلامار بە ھاوەن . 

ئەم پەلامارانە بووە ھۆی ترسانی دانیشتوان و زیانی گەیاند بە ماڵی ئەوان . 

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ، بەشێک لە ناوچەکانی باکوری سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانەدان .