بایکۆتە ئابوورییەکان پێش بە گەرانەوەی ئاوارەکانی سووریا دەگرێت
کاربەدەستانی سووری و ڕووسی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لە دیمەشق ڕایانگەیاند: بایکۆتەکان و گەمارۆی ئابووریی سووریا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، بەشدارانی پرێس کۆنفرانسەکە کە ڕۆژی دووشەممە بە تەوەرەی ھاواھەنگیی نێوان دوو وڵات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بەڕێوە برا، لە سەر پێویستیی ھەوڵەکانی دوو لایەن بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان لەژێر ڕکێفی تیرۆریزم لە سووریاو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان جەختیان کرد.
«حسەین مەخلوف» وەزیری دەوڵەتی خۆجێیی و ژینگەی سووریا لەم پرێس کۆنفرانسەدا ڕایگەیاند: ٩٣ ناوەندی دەوڵەتی بۆ پێشوازی کردن لە پەنابەران خۆی تەیار کردووەو ١٩ ھەزارو ٧٣٦ ماڵی زیان وێکەوتوو نۆژەن کراونەتەوەو ھەزارو ٩٠٣ ماڵیش دروست کراون و ھەروەھا ١٤٠ ناوەندی دەوڵەتی بۆ نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانیش ئامادە کراون.
وەزیری دەوڵەتی خۆجێیی و ژینگەی سووریا وتیشی: گەمارۆی ستەمکارانەو بایکۆتی یەک لایەنەی وڵاتانی داکۆکیکاری تیرۆریزمی دژی سووریا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارو پەنابەران و سەقام و پاوەجێیی سووریاو کاریگەریی نەرێنی لە سەر ڕەوشتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بە تایبەت دۆخی تەندروستیی سووریا لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆنا داناوە.
از سوی دیگر «ویاچسلاو سیتنیک» نماینده مرکز روسی آشتی ملی در سوریه گفت: به دلیل وجود گروه های غیرقانونی تحت حمایت ترکیه هنوز در بخش جنوبی استان ادلب امکان بازسازی زیرساخت ها و امکانات عمومی در شهر معره النعمان، سجنه و خان شیخون وجود ندارد.
ھاوکات «ئەیمەن سوسان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریاش داگیرکاریی ئەمریکا لە خاکی سووریای بە ھۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزبوونی ڕەوشتەکەو نەگەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ خاکی ئەم وڵاتە زانی و وتیشی: ئەمریکییەکان بە داکۆکی کردن لە چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات زەبر لە سەروەری و یەکگرتوویی سووریا دتەوەشێنن، سامانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە تاڵان دەکەن و سنوورو سەروەریی سووریا دەبەزێنن.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ویاچسلاڤ سیتینگ» نوێنەری ناوەندی ڕووسیی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە سووریاش ڕایگەیاند: لە بەر بوونی تاقمە نایاساییەکانی سەربە تورکیا ھێشتا بەشی باشووریی پارێزگای «ئیدلەب» ھەلی بنیاتنانەوەی ژێرخانی بۆ ناڕەخسێت و دابین کردنی مسۆگەراتی گشتی بۆ شارەکانی «مەعەرە نوعمان»، «سجنە»و «خان شەیخون»یش توشی کێشە یە.