کانونی یه‌که‌م 30, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حیزبوڵڵا لە بارەی ئیدانەکردنی سوتاندنی ئوردوگای پەناخوازانی سووری

حیزبوڵڵای لوبنان ئاگر تێبەردانی بە ئەنقەستی خەیمەی پەناخوازانی سووریایی لە ناوچەی «ئەلمەنیە» لە باکووری ئەم وڵاتە ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلمینار، نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی «حیزبوڵڵای لوبنان» لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوی ھێندێک کەسی بۆ سووتاندنی خەیمەی ئاوارە سوورییەکان بە تاوانی دژی ئەو شارومەندە بێ دەرەتانانە زانی و لە لایەنە پەیوەندیدارەکان داوای توندترین سزای کرد بۆ ھۆکارانی ئەو ئاگر تێ بەردانە.

«حیزبوڵڵای لوبنان» ھەروەھا لە سەر پێویستیی پارێزرانی ورەی ھاوکاری و برایەتیی ئێستای نێوان جەماوەری لوبنان و برایانی سووریی کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی لوبنان ڕۆژی شەممە باسی ئاگرکەوتنەوە لە ئوردوگای پەناخوازانی سووریی کرد لە ناوچەی «ئەلمەنیە» ھەڵکەوتوو لە «حونەین» کە لە ئەنجام دا سێ کەس بریندار بوون.

وەک باسی دەکرێت دوابەدوای ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نزیکەی ١٠٠٠ پەناخوازی سووری ئوردوگاکەیان بەجێ ھێڵاوە.

سەرپەیڤ