کانونی دوھەم 10, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • نازدنی 50 لۆری ھەڵگری چەک و تەقەمەنی بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە حەسەکە

لەشکەریانی ئەمریکی رۆژی شەممە بەپێشێلکردنی سەروەریی سوریا و یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ، 50 لۆری ھەڵگری چەک و کەلوپەلی سەربازییان بردە نێو خاکی سوریا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەم کاروانە  لە دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدی عێراقەوە گەیشتنە نێو خاکی سوریا .

بەر لەوەش ئەمریکا چەندین جار دەستی دابووە گواستنەوەی چەک و لۆجستیکی قورس بۆ سوریا . 

ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە بیانووی نەھێشتنی گروپە تیرۆریستیەکان بە شێوەی نایاسایی لە سوریان . 

بە پێی راپۆرەکان ، ئەمریکا تا ئێستا ملیاردان دۆڵار چەک و کەلوپەلی لۆجستیکی ناوەتە بەردەست تیرۆریستانی جێگیر لە سوریا و عێراق . 

سەرپەیڤ