کانونی دوھەم 21, 2021 14:09 Asia/Tehran
  • سووریا داوای کۆتایی ھاتنی داکۆکیی ئەمریکا لە تیرۆریزمی کرد لە سووریا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە پەیامێکدا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە ناوچەی «جزیرە» ، باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەی بە توندی ئیدانەکردو خوازیاری کۆتایی ھاتنی داکۆکیی واشێنگتۆن لە تیرۆریزم لە سووریا بوو.

لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە: کۆماری عەرەبیی سووریا ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەو نزیک لە ڕۆژانەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچە داگیرکراوەکانی جزیرەی سووریا بە توندی ئیدانە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم پەیامەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دزرانی سەرچاوەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: ئەمریکا بە ڕادەیەکی زۆر چەک و چۆڵی پێشکەوتەی، کەرەستەی لۆجیستیکی و و ماشین و مەکینەی لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ ھێندێک لە پێگەکانی لە گردوپەڕی «یەعریبە» لە پارێزگای حەسەکە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە، دەوڵەتی ترەمپ بە ھەموو جۆرێک داکۆکیی لە تیرۆریستان دەکردو بووە ھۆی ئەوەی کە بەستێن بۆ ھێرشی بەردەوامی سەر سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو ناوچەکانی دیکە خۆش بکرێت.

لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا داوا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کراوە کە بۆ پێشگرتن بە ملھوڕایەتی، کرداری دەست درێژکارانەو ھەروەھا کۆتایی ھێنان بە داگیرکرانی خاکی سووریا ھەوڵی پێویست بدات.

سەرپەیڤ