کانونی دوھەم 23, 2021 17:01 Asia/Tehran
  • گییەر پێدرسۆن :چارەسەر کردنی قەیرانی سووریە پێویستی بە کاری هاوبەشە

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند پێکدادان لە سوریا جگە لە شێوەی هاوبەش و بە داڕشتی چەن لایەنە چارەسەر ناکرێت .

 

 

گییەر پێدرسۆن  نێردەی  تایبەتی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان بۆ کاڕوباری سووریا  لە پرێس کونفڕانسێکدا لە ژێنێڤ وتی : هیچ دەورگێڕ  یان  گرووپێک لە دەورگێڕان  لە  سووریا ناتوانن  ڕێگاچارەیەک داسەپێنن  یان ئەو پێکدادانە بە تەنیایی چارەسەر بکە ن . نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا وتیشی  ئێستاکە  هێزەکانی پێنج وڵات لە سووریا ئامادەن .هەر بەو بۆنەوە  دەبێ بە دوای  ڕێگاچارەیەکەوە بین  بۆ کوتایی دان  بە پێکدادان لەو وڵاتە بە داڕشتی چەن لایەنە .

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سووریا وتی ئەگەر ئێمە بۆ دۆزینەوەی  داڕشتێکی چەن لایەنە سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا هۆگری سیاسیمان نەبێت  بۆ ئێمە بەرەپێش چوون زۆر دژوار دەبێت .

سەرپەیڤ