کانونی دوھەم 26, 2021 07:26 Asia/Tehran
  • سانا: خولی پێنجەمی دانوستانی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتیی سووریا دەستی پێ کرا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا وای بڵاو کردەوە کە، خولی پێنجەمی دانیشتنەکانی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی شاندێکی کلکراوی دەوڵەتی سووریاو شاندەکانی دیکە لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ناوەندی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «ئەحمەد کەزبەری» سەرۆکایەتیی نوێنەرانی کلکراوی دەوڵەتی سووریا بۆ دانیشتنەکەی بە ئەستۆیە.

«ئەحمەد کەزبەری» جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەم وتووێژانەدا سەبارەت بە چەندین بابەت لەوانە «بنەمای نیشتیمانی»، «دۆسیەی گەڕانەوەی پەنابەران»، «ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە گەڵاڵەیەکی جیایی خوازانە» و «دۆسیەی مرۆڤ دۆستانە» و پێویستیی سەرنجدانی بەبڕشتانەی بابەتەکان تاوتوێ دەکرێت.

«گییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروبتاری سووریا ١٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە کۆتایی خولی چوارەمی دانیشتنەکانی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ ڕایگەیاند بوو: ئەم لێژنەیە لە بارەی دانیشتنی دواتر لە بەرواری ٢٥ی ژانویەی واتە شەشەمی ڕێبەندان ڕێک کەوتووە.

سەرپەیڤ