پەلاماری داعش بۆ سەر ھەسەدە لەشاری رەقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392658-پەلاماری_داعش_بۆ_سەر_ھەسەدە_لەشاری_رەقە
ترۆریستانی داعش لە گەڵ ھێزەکانی ھەسەدە لە شاری رەقەی باکووری ئەم وڵاتە لێکیاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 14:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری داعش بۆ سەر ھەسەدە لەشاری رەقە

ترۆریستانی داعش لە گەڵ ھێزەکانی ھەسەدە لە شاری رەقەی باکووری ئەم وڵاتە لێکیاندا.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند ، چەند تیرۆریست ئەمڕۆ ھەڵیانکوتایەسەر بازگەیەکی پشکنینی ھێزەکانی ھەسەدە لە ریفی رۆژاوای پارێزگای رەقە کە لە ئەنجام دا چوارکەس لە ھێزەکانی ئاسایشی نێوخۆکوژران و سێ کەسیش بریندار بوون . 

تیرۆریستان دوای چەندین شکستی یەک بە دوای یەک دا لە بەرامبەر ھێزە سوریەکان ، زیاتر لە رابردوو روویان ھێناوەتە تەقینەوەی کوێرانە و کوشتاری خەڵکی سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .