شوبات 23, 2021 17:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار ئەندامی پەکەکە لە باکووری سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا ڕایگەیاند : چوار چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەیان کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: ئەم چوار کەسە سەر بە پەکەکە بوونە کە بە تەمابوون کنە بکەنەنێو ناوچەی ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی لە باکووری سووریا.

ئانکارا دەڵێ: ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی بە مەبەستی پێشگرتن بە پێکھاتنی ڕێڕەوێکی تیرۆریستی لە سنووری باشووریی تورکیاو دامەزراندنی ئاشتی و ئەھوەنی لە باکووری سووریا ڕاپەڕێندراوەو بووەتە ھۆی گەڕانەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەداو ھەروەھا ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فۆراتیش لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە لە ئاراستەی خۆی وتەنی بەرنگار بوونەوەی  تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا ئەنجامی گرتووە.

بەڵام کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەو باوەڕەدایە کە سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم، لە دووساڵ لەمەوبەرەوە دە ستی کردووە بە دەستوەردانی سەربازی لە عێراق و سووریاو ئەم دەست درێژکارییەش لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی خەڵک و دەوڵەتەکانی ئەم دوو وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ