سکاڵای دیمەشق لای ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەر ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە دوو نامەدا بۆ شکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت، لە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕاەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو دوو نامەیەدا ڕایگەیاندووە: دەست درێژکاریی تازەی ئیسرائیل کە دوو ڕۆژ دوای ھێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای «دێرۆزوور» ڕووی دا، بە پاڵپشتیی دەوڵەتی ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامی گرتووەو سەرکردەکانی ئیسرائیلیش دەزانن کە لە بەر دڕندەکارییەکانیان لێپێچینەوەیان لێ ناکرێت.
ئەم وەزارەتخانەیە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئیسرائیل ڕژێمێکی یاخی و ملھوڕو سەرەڕۆیە کە ھیچ بایەخێک بۆ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دانانێت و ھەڕەشەیەک بۆ ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی دێتە ئەژمار.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەروەھا لە سەر بەکارھێنانی مافی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان ، خەڵک و سەروەریی ئەم وڵاتە بە ھەموو شێوازێک و بە گوێرەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێی داگرتووە.