کوژرانی سێ کەس لە ھێرشی موشه‌کیی بۆ سهردوو پاڵاوگه لە سوریا
لە ئەنجامی دو ھێرشی موشەکیی بۆ سەر دو خاڵی جیاواز لە شارۆچکەکانی باب و جەرابلوس لە سوریا 3 (سێ) که‌س گیانی لەدەستدا و 28 (بیست و هەشت) کەسی دیکەش برینداربوون.
ه‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی سپوتنیک ، له دو هێرشی موشه‌کی بالیستیدا بۆ سه‌ر چه‌ند پاڵاوگەیهکی نەوتی له ناوچه‌ی جەرابلوس و باب له‌ئاکامدا 3 (سێ که‌س) گیانیان له‌ده‌ستدا و 28 (بیست وهه‌شت) دیکه‌ش برینداربوون، پێده‌چێت قوربانیانی ئه‌و هێرشه به‌رزبنه‌وه.
رونیشیکردەوە ، بەھۆی ئه‌و هێرشانەوە ژمارەیەکی زۆر کۆگای نەوتی له پاڵاوگه‌کانی ئه‌و دو ناوچه‌یه گڕیانگرت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێریک به‌رده‌وامبوون، تا ئێستاش شوێنی هاویشتنی ئه‌و موشه‌کانه نەزانراون و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ش ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی ئاژانسە رویسیەکە، بریندارانی ھێرشەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گوازراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
دووی شوباتی ئەمساڵیش ھێرشێکی موشەکی کرایە سه‌ر ناوچەی تەرحین له باب و لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو کەسی مه‌ده‌نی گیانیان لەدەستداو 6 ( شەش) کەسی دیکەی مه‌ده‌نی دیکە برینداربوون.