شەڕی نێوان هێزی ئەمنیی حکومەتیی کاتی سوریا و کەسانی چەکدار لە حەلەب
تهمووز 19, 2026 15:22 Asia/Tehran
شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزی ئاسایشیی حکومەتی کاتی سوریا و کەسانی چەکدار لە شاری ئەعزازی پارێزگای حەڵەب ڕوویدا.
ئەم شەڕە کاتێک دەست پێبوو کە گەشتێکی ئاسایشی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکی چەکدارانە هاتە مەیندانەوە، بەڵام تەقەیان لێکرا. دوابەدوای ئەم ڕووداوە، هێزی ئەمنی و هێزی یەکەی تایبەت بەڕێکران بۆ ناوچەکە. لەو کاتەوە حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع (جۆلانی) دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، ناوچە جۆراوجۆرەکانی سوریا بە شێوەیەکی پرژ و بڵاو بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزی ئەمنی و هێزە چەکدارەکان.