ئادار 07, 2021 22:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی 18 کەسی مەدەنی بە ھۆی تەقینەوەی مین لە حەمای سوریا

تەقینەوەی دوو مینی بەجێماو لە تاقمە تیرۆریستیەکان لە ناوچەی سەلمیەی گردوپەڕی رۆژھەڵاتی حەما لە رۆژاوای سوریا ، 18 کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کاربەدەستێک لە فەرماندەریی پۆلیسی پارێزگەی حەما گوتی ، قوربانیەکان سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بوون کە بۆ کۆکردنەوەی کارگی کێوی چووبوونە گوندی رەسمولئەحمەر لە ناوچەی وادی عەزیب لە دەوروبەری پارێزگەی حەما . 

کاربەدەستێک لە نەخۆشخانەی سەلمیە گوتی بریندارەکانیش باری تەندروستیان باش نیە . 

لە مانگی شوباتی رابردووش دا بە ھۆی تەقینەوەی مین لە گوندی رەسمولئەحمەر سەر بە پارێزگەی حەما، 5 کەس کوژران و 13 کەس بریندار بوون . 

لە سوریا تاقمە تیرۆریستەکان بەر لە راکردن ، ناوەندەکانی جێگیربوون و حەشارگەکانی خۆیان و ناوچە کشتوکاڵیەکانیان مینڕێژ کردووە تا زیان بە دانیشتوان بگەیەنن  و وابکەن نەتوانن بگەڕێننەوە سەر ماڵوحاڵیان . 

سەرپەیڤ