بەشار جەعفەری: بایکۆتەکانی بریتانیا دژی سووریا نادیپلۆماسیانەیە
ئادار 17, 2021 06:40 Asia/Tehran
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: بایکۆتەکانی بریتانیا دژی دیمەشق ھەڵوێستێکی نادسپلۆماسیانەیەو ڕەھەندی یاسایی نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی مەیادین، «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا لە باتی داسەپاندنی ئەم بایکۆتانە بەسەر سووریادا لە باتی ئەوەی کە بەشێک بێت لە ڕێگاچارەی گرفتەکان، لە ڕاستی دا بووەتە بەشێک لە گرفتەکان.
«جەعفەری» بڕیاری بایکۆتی ئەورووپی دژی دەوڵەتی سووریای بە پێچەوانەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بنەمای یاسای جیھان زانی.
یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دەیەمین ساڵی شەڕو قەیران لە سووریا ڕایگەیاند: بایکۆتە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە دژی سووریا پەرە دەستێنێ.