ئادار 23, 2021 11:32 Asia/Tehran
  • جەختی «فەیسەڵ میقداد» لە سەر کۆتایی ھاتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد، دەست درێژکاری و ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر بنکەکانی وڵاتەکەی ناکرێ بەردەوام بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «فەیسەڵ میقداد»  وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا کە سەردانی عوممانی کردووە، وتیشی: سوپای سووریا توانیویەتی ٤٠ موشەکی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بتەقێنێتەوەو تەلەبیب ھیچ دەستکەوتێکی مسۆگەر نەکردووە، بە تایبەت لە ناوچە سەر سنوورییەکاندا.

میقداد، ھەڵوێستی عوممان لە ھەمبەر قەیرانی سووریاو پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی بە ڕێک و ئەرێنی نرخاندو لە سەر ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە مەڕ داکۆکی کردن لە گەڕانەوەی سەقام و  پاوەجێیی بۆ سووریا لە ئاراستەی گێڕانی دووبارەی ڕۆڵی ناوچەیی و عەرەبیی خۆی پێی داگرت.

وەزیری دەرەوەی سووریا لە بارەی گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو کۆمکاری عەرەبیش وتی: نەخبوونی سووریا لە کۆمکاری عەرەب کەم و کوڕی و نوقسانییەکە لە چالاکییە ھاوبەشە عەرەبییەکاندا.

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی چەند ڕۆژەدا گەییشتە «مەسقەت»ی پێتەختی عوممان.

سەرپەیڤ