ئادار 23, 2021 21:41 Asia/Tehran
  • ھۆزەکانی سووریا: بەرخۆدانی چەکدارانە تاکە ڕێگای دەرپەڕاندنی ئەمریکاو تورکیایە لە وڵات

ھۆزەکانی پارێزگای دێرۆزوری سووریا لە سەر پشتیوانی لە سوپاو دەوڵەت و پێویستیی خەباتی دژی داگیرکاریی ئەمریکاو تورکیا لە وڵاتەکەیان پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەیادین، ھۆزەکانی پارێزگای «دێرۆزوور» لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا گردبوونەوەیەکیان بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ھەڵوێستی نەتەوەخوازانەی ھۆزەکان و بەرنگار بووەنەوەی ھەوڵی ئاژاوەگێڕانەوە دووبەرەکب نانەوە بەڕێوە برد.

ھۆزەکانی سووریا لەم گرد بوونەوەیەدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرخۆدانی چەکدارانەیان بە تاکە ڕێگای دەرپەڕاندنی داگیرکەرانی ئەمریکی و تورک و بەکرێگیراوانیان لە سەر خاکی سووریا زانیوەو ڕایانگەیاندووە: ھۆزەکان کە بەشێکی سەرەکی و بنیاتنەری وڵات دێنە ئەژمار ئامادەن شان بە شانی سوپا لە سەروەریی خاک و گەلی سووریا بەرەڤانی بکەن.

سەرکردەکانی ھۆزە سوورییەکان ھەروەھا لە سەر ئەمەگداریی خۆیان بەرامبەر بە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا پێیان داگرت  بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بە سەربەرزی قەیرانی ئێستای تێپەڕێنێت.

سەرپەیڤ