نیسان 02, 2021 07:16 Asia/Tehran
  • دانوستانی سووریاو عێراق لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ھەردووک وڵات بۆ نیشتیمانی خۆیان

سووریاو عێراق لە بارەی ئاسانکاری لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ھەردووک وڵات بۆ نیشتیمانی خۆیان وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «حسەین حەخلوف» وەزیری ئیدارەی خۆجێیی و ژینگەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری لەگەڵ « ئیڤان فایەق جابرو» وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دیمەشق ڕایگەیاند: دیمەشق ھۆگری ئەوەیە کە تەواوی پێداویستییەکانی شارومەندانی عێراقیی دانیشتووی سووریاو ھەروەھا ئاسایشت و ھێمنایەتییان دابین بکات و  ئەگەریش پێیان خۆش بێت بەستێنی گەڕانەوەیان بۆ خۆش کات.

 

«کەخلوف» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەتی سووریا لەمەڕ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی شارومەندانی عێراقیی دانیشتووی سووریا بەرەو وڵاتەکەیان ھەوڵی زۆری داوە، جەختی کرد: دیمەشق بەستێنی چوونی ئەو شارومەندانەی عێراق بۆ سووریا بەبێ ھیچ لەمپەرێک خۆش کردو ژیانێکی گونجاوی بۆ دابین کردوون.

«جابرو» وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی قوڵ کرانەوەی ھاوکاریی نێوان ھەردووک وەزارەتخانەکەو  دەرکەوتنی ئاسۆی تازە بۆ ھەوڵ و ئاسانکاری لە ئاراستەی گەڕانەوەی دڵخوازانەی کۆچبەرانی عێراقی لە سووریاوەو کۆچبەرانی سووریا لە عێراقەوە پێی داگرت.

سەرپەیڤ