125چەکداری داعش لە کامپی ھۆڵ دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ھێزەکانی کوردی سوریا ڕایانگەیاند، "کە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش لە کەمپی هۆل کۆتایی پێهات، کە 125 چەکداری خانە نهێنییەکانی داعش دەستگیرکراون، کە 15یان ژنن".
بە پێی ھەواڵێکی وێستگە نیوز ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ھەسەدە، لە شاری حەسەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامداو تیایدا وتەبێژی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەلی ئەلحەسەن رایگەیاند، "لەسەر بنەمای ئەرکی ئەخلاقی، یاسایی، مرۆیی و ئەمنیمان بۆ سەلامەتی دانیشتوانی کەمپەکە ئۆپەراسیۆنێکمان دەستپێکرد. ئەمە بۆ پاراستنی ئاسایش لە کەمپەکە، دابینکردنی دۆخی ژیانی مرۆیی پێویستیەکی گرنگە. کەمپی هۆڵ یەکێکە لە گەورەترین و مەترسیدارترین کامپەکانی جیهان".
وتیشی، " زیاتر لە 60 هەزار کەس لە 57 وڵاتی جیاوازەوە لەو کەمپە دەژین، کە زۆربەیان لە خێزانی ئەندامانی داعشن. هەروەها زۆرێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە وەک هاووڵاتی خۆیان کردۆتە کەمپەکەوە و بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن تا خۆیان ڕێکبخەنەوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو داعشانە زیاتر لە 47 کەسیان لە ناو کەمپەکە کوشتووە".
ئەو وتیشی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان کەشێکی ئارامی لە کەمپەکەدا دروست کردووە "بەڵام بەبێ پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆر ناخایەنێت دەبێت ئەمە وەکو دەرفەتێک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکی هەمیشەیی ".
حەسەن ڕایگەیاند، "کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنیندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئەلیکترۆنیدا گیراوە کە ئامادە کرابوون بۆ بەکارهێنانی مین".
شایانی باسە، کەمپی هۆڵ لە 8 بەش پێکهاتووە کە دوو بەشی تایبەتە بە ئەندامانی خێزانی داعشە بیانییەکان و شەش بەشیشی سوریایی و عێراقییەکان.
بە گشتی 63 هەزار کەس لەو کەمپەدا دەژین کە زۆرینەی ژن و منداڵن.
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا کە 5 ڕۆژی خایاند، 6 بەشەکەی سوریا و عێراقیەکان کرانە ئامانج، لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان "یات" لە قۆناغی پاش دەستپێکی ئۆپراسیۆندا بەشداری پێکران.لە میانەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییکەدا، هەموو ئەوانەی لە کامپەکە بوون بە ناویان بە وێنە و DNA بەبەڵگە کرا.