تیاچوونی ١٣ تیرۆریست لە ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا بۆ سەر مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش لە سووریا
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا وێڕای بوردومان کردنی بنکەوبارەگای تیرۆریستانی داعش لە ناوچە بیاوانییەکانی سووریا لانیکەم ١٣ تیرۆریستیان کوشت و کۆمەڵێکیشیان بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «ڕووداونێت» فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ڕووسیا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو نزیکەی ٩٠ جار بنکەوبارەگای تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچە بیاوانییەکانی سووریا لە نێوان شارس «ئەلتەبەقە»لە گردوپەڕی «ڕەققە»و ناوچەی «ئەسریا» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «حەماە»ی سووریا بوردومان کردووە.
کۆپتەرە سەربازییەکانی سوپای سووریاش مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لەم ناوچەیەدا گولـلەباران کرد.
ھاوکات ھێزەکانی سوپای سووریاو گوردانی فەلەستینیی «لیوائۆلقودس»و ھێزەکانی «بەرەڤانیی نیشتیمانی»ی سووریا دەستیان کردووە بە گەشت لێدان و پاکتاوکردنی ناوچە بیاوانییەکان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور».
ناوچە بیاوانییەکانی سووریا لە پارێزگاکانی حومس، ڕەققه، دێرۆزوور و ڕۆژھەڵاتی حەماه، ھێشتاش ھەر مۆڵگەی ئەو شانە نوستووانەی داعشە کە جاروبار بە ھێرش کردنە سەر کاروانە سەربازییەکانی سوپای سووریا دەبنە ھۆی تێکچوونی ئاسایشتی ناوچەکە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٩ەوە ھەتا ئێستا نزیکەی ٨٨٠ تیرۆریستی داعشی لە ھێرشی ئاسمانی و زەوینیی سوپای سووریاو ڕووسیادا کوژراون.