ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی «حومس»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395002-ئاگرکەوتنەوە_لە_پاڵاوگەی_حومس_ی_سووریا
وەزارەتی نەوتی سووریا باسی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی خاوێن کردنەوەی ٢١ پاڵاوگەی «حومس» و بریندار بوونی سێ کەس لە ئاگرکوژێنەوەکانی سووریای کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 22:09 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی «حومس»ی سووریا

وەزارەتی نەوتی سووریا باسی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی خاوێن کردنەوەی ٢١ پاڵاوگەی «حومس» و بریندار بوونی سێ کەس لە ئاگرکوژێنەوەکانی سووریای کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕۆژنامەی «ئەلشام ئەلئەخباریە»ی سووریا، «سولەیمان موحەممەد» بەڕێوەبەری گشتیی پاڵاوگەی «حومس»ی سووریا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: یەکەی کوژاندنەوەی ئاگری سەر بەم پاڵاوگەیە ھاوڕێ لەگەڵ بەشی فریاکەوتنی سووریا و یەکەی ئاگرکوژێنەوەی «حومس» توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کەن و بیکوژێننەوە.

«سولەیمان موحەممەد» وتیشی: ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوەو تەنیا ھێندێک زیانی ماددیی لێ کەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پاڵاوگەی ھەروەھا وتیشی: زیانەکانی سەرچاوە گرتوو لە ئاگرکەوتنەوە، ڕەوتی بەرھەمھێنانی نەوتی نەخستووەتەژێر کاریگەرییەوەو چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ چوارشەممە ھەڵمەتی نۆژەن کردنەوەی پاڵاوگەکە بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.